دوای ئەوەی درۆی لەگەڵ کرد بەهەڵە ڕاستیەکەی پێ وت

پۆڵەتیک پرێس

ژنێک هەست بە شەرمەزاری کرد دوای ئەوەی، درۆی لەگەڵ بەڕێوبەرەکەی کردبوو بۆ ئەوەی نەچێتەوە بۆ دەوام بەڵام بە هەڵە نامەیەکی بۆ نارد، کە چەند وێنەیەکی خۆی بوو لە ئاهەنگ گێڕان لە کاتی چێژ وەرگرتنی لە بوتڵێک شامپانیا.

ڕۆبێرتا کلارکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە سکۆتلەندا، نامەیەکی بۆ بەڕێوبەرەکەی نارد و تێیدا نوسی کە بە هۆی خراپی کەش و هەواوە ناتوانێت بچێتە سەر کار، لە کاتێکدا لە ئاهەنگی پێرۆز کردنی ڕەگەزی منداڵی هاوڕێیەکی بوو.

کلارک نەیدەویست بچێتە سەرکار، بۆیە بە بەڕێوبەرەکەی وت کە بە هۆی بەفر بارینەوە ناتوانێت ئامادە بێت، بەڵام پاش چەند خولەکێک بە هەڵە نامەیەکی ناردەوە بۆ بەڕێوبەرەکەی بە بوتڵێک شامپانیاوە لەسەری نوسی بوو تەحەدام دەکەیت بۆ کردنەوەی بوتڵەکە؟

هەربۆیە ڕاستەوخۆ نامەیەکی ناردەوە، بۆی نوسی کە داوای لێبوردن دەکەم نامەکەم بۆ کەسێکیتر ناردووەو من لە ئاهەنگێکم، بەڵام خۆشبەختانە بەڕێوبەرەکەی کلارک بارودۆخەکەی پەسەند کرد و کلارکی لە کارەکەی دەرنەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا