چیرۆکی کەشتیە فڕیوەکە چیە؟

پۆڵەتیک پرێس

دایڤد مۆریسی وێنەگر وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن بڵاو کردەوە، کە کەشتیەکی فڕیو نیشان دەدات، لە نزیک کەناری فاڵماوسی ئینگلتەرا، دیاردەکەش لە ئەنجامی حاڵەتێکی تایبەتی کەش و هەوا.

دەیڤد برین شارەزای بواری کەشناسی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆیدا وتی، حاڵەتی سەراب لە کەش و هەوادا دەبێتە هۆی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لەسەر ئاو، گۆڕانگاری دەکات دووریە چەسپاوەکاندا.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم حاڵەتە بە زۆری لە جەمسەری باکوردا بینراوە، بەڵام لە وەرزی زستاندا زۆر بە کەمی لە بەریتانیا ڕوو دەدات.

ئەم جۆرە سەرابانە کاتێک دروست دەبێت، کاتێک پلەی گەرما پاشەکشە دەکات هەوای سارد و هەوای گەرم لە سەر دەریا تێکەڵ دەبن، بەهۆی ئەوەی هەوای سارد لە هەوای گەرم چرترە، ڕەنگ دانەوەی ڕووناکی دروست دەبێت هەربۆیە کەشتیەکە لەسەروو ئاوەکەوە دەردەکەوێت وەک ئەوەی فڕیبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا