پیتزایەکی ئاڵتونی دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

چێشتخانەیەکی تایبەت بە خواردنی ئیتاڵی لە تونس پیتزایەک دروست دەکات نرخەکەی ٣٦٠ دۆلاری ئەمریکیە، هۆکاری بەرزی نرخەکەی ئەوەیە پیتزاکە لە گەڵای ئاڵتون کە بۆ خواردن دەبێت دروستکراوە.

ئەحمەد هرقال، داهێنەری جێشتخانەی ئیتاڵی دابیرتۆ لە تونس پیتزاکەی دروستکردەوە و بە گەڵای ئاڵتونی عەیارە ٢٤ دایپۆشیوە، هەروەها کەرەی ترافڵ، پەنیری مۆزەرێلا و سنگی مراوی لە دروستکردنیدا بەکارهێناوە, خاوەنەکی باسی لەوەش کردوە ئەم پیتزایەیان دروستکردوە بۆ ئەوەی بتوانن پێکهاتەی گرانبەها و کوالێتی بەرزی تێدا بەکاربهێنن، ئەمەش وایکردووە نرخەکەی بەرز بێت.

بأوراق الذهب.. مطعم تونسي يصنع أغلى بيتزا في إفريقيا

خاوەنەکەی ڕوبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە لەلایەن خەڵکەوە کە پێی دەڵێن: بۆچی ئەو پیتزایەو دروستکردووە لەکاتێکدا وڵاتەکەت بە قەیراندا تێدەپەڕێت، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت ئەو پیتزایە بۆ هەموو کەسێک نییە، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوە سەردانی تونس دەکەن یان ئەو کەسانەی لەناو تونسدان گەشت دەکەن بۆ خواردنە گرانبەهاکان ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ناتوانن گەشت بکەن.

هرقال جەختی لەوەش کردەووە هەتا ئێستاش ئەو پیتزا گرانبەهایە داوایەکی زۆری لەسەرە.

بأوراق الذهب.. مطعم تونسي يصنع أغلى بيتزا في إفريقيا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا