پۆڵەتیک پرێس
خانوویەکی بێوێنە کە لە هەموو ئاڕاستەکانەوە بە سەوزایی و ئاو دەورەدراوە بەهۆی شوێنەکەیەوە کە دەکەوێنە ناوڕاستی دوورگەیەکەوە بە دابڕاوترین خانووی جیهان ناسراوە.
دابڕاوترین خانوو لەجیهاندا دەکەوێتە دوورگەی ئەلیدای لە ئایسلەند، ئەو خانوە بۆ هەندێک کەس ماڵی خەونەکانیانە و بۆ هەندێکی دیکە شوێنێکی کابوساویە، ئەو خانووە لەساڵی 1930 دروستکراوە، 300 ساڵ لەمەو پێش پێنج خێزان لەو خانووەدا ژیاون ژیانیشیان لەسەر ڕاوکردنی ماسی و باڵندەکان بەڕێکردووە، زانیاری زۆر لەسەر ئەو خێزانانە نییە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەو خێزانانە پێیان خۆش نەبووە پەیوەندیان لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا هەبێت بۆیە لەوێ ژیاون.
لەئێستادا ئەو کەسانەی کاری ڕاوکردن دەکەن دوورگەکە و ئەو خانوەش بەکاردەهێنن، هەموو کەسێکیش دەتوانێت سەردانی ئەو خانووە بکات و چەند ڕۆژێکیش لەوێ بمێنێتەوە بێ هیچ تێچووەیەک، تەنها شت کە پێویست بێت بەلەمێکە بۆ گەیشتن بە شوێنکە و هەندێک کەلوپەلیش ئەگەر حەز بە ڕاوکردنی ماسی و باڵندەکان نەکەیت.