چەند ئامۆژگارییەك بۆ پێدانی بەردەوامی بەژیانی هاوسەرگیری

پۆڵەتیك پرێس:
بەردەوابوون لە ژیانی هاوسەرگیری بەشێوەیەكی گشتی ئاسان نییە بە هۆی ژیانی ڕۆتین و دووباربوونەوەی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەگەر هاوسەرگیرییەكەت ماوەی ٣٠ رۆژ یان ٣٠ ساڵ بێت، بۆیە پێویستە ئامادە بیت بۆ ئەوە، كە ڕەنگە وەك خۆشییەكانت توشی ناخۆشیش ببیت.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ پێدانی بەردەوامی بەژیانی هاوسەرگیریت.

ڕێز و پێزانین بۆ هاوسەرەكەت دەربڕە
هەندێك كات خانمان هەڵە دەكەن بەهۆی ئەوەی، كە پێیان وایە ، هاوسەرەكەیان لێیان بێزارە، ئەمە لە كاتێك دایە زۆر بە ئاسانی ئەو كەسە ئەتوانێت لەژیانت بڕواتە دەرەوە، لە كاتێكدا هێشتا لەگەڵ تۆیە، بۆیە وا پێشان بدە، كە تۆ سپاسگوزاری، چونكە تۆ گرنگیت لەلای ئەو، هەروەها هاوبەشیكردن لەبیركردنەوەدا هەوڵ بدە هاوبەشی لە بڕیارەكانتان دا بكەن، دواتر ڕەخنەو گلەیی و گازندە ئاڕاستەی یەكتر مەكەن.

بەشداریكردن لە دۆخە قورسەكان
یەكێك لە لایەنە باشەكانی هاوسەرگیری ئەوەیە، كە هاوسەرەكەت وەك هاورێیەكی نزیك سەیر بكەیت، یارمەتی بدەیت بۆ بەهیزبوونی لەبەرانبەر كێشەو دۆخە ناخۆشەكان، ئەمەش كاریگەری دەروونی باشی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی وەرزەكانی هاوسەرگیری، واتە ژن و مێرد دەتوانن هاوكاری یەكتربن لە هەموو كاروبارەكاندا تا بتوانن بە ئاسانی ڕۆژەكانی ژیانیان بەسەر بەرن.

ئەو كارە بكە، كە هاوسەرەكەت دڵی پێی خۆشە
سەرنجی هاوسەرەكەی بدە، بزانە چی دڵی خۆش دەكات زیاتر بە چ شتێك پێ دەكەنێت، چۆن هەست بەوە دەكات كە كەسێكی تایبەتە، ئەو كارانەی بۆ ئەنجام بدە تا هەست بەوە نەكا كەسێكی گرنگ نییەو تۆ بایەخی پێنادەیت خۆشەویستی‌و گرنگی پێدان یەكێكە لەهۆكارە سەرەكییەكانی مانەوەی پەیوەندی هەموو كەس حەز ئەكات پلەی یەكەمی هەبێت لە ژیان و دڵ ی هاوسەرەكەی.

واز هێنان لە كۆنترۆڵ كردن
دووربكەوەرەوە لەكۆنترۆڵكردنی هاوسەرەكەت، نابێت كارێكی وابكەی، هەموو چركەیەكی ژیانی هاوسەرەكەت بە تۆوە ببەسترێتەوەو توشی بێزاری بكات، پێویستە كەمێك ئازادی بە یەكتر بدەن تا وەك و بتوانن شتی جیاواز لە ژیانی یەكتردا بكەن ، كەم كردنەوەی گلەیی و هەڕەشە كردن و كۆمەڵێك شتی بێزاركەر متمانەتان لەلای یەكتر زیاتر دەكات.

بەسەربردنی كاتی خۆش
سەرەتاكانی ژیانی هاوسەرگیری زۆر بەخۆشی بەڕێ دەكرێت تا لە دایك بوونی منداڵی یەكەمیش، بەڵام وردە وردە بەرەو خراپی و ڕۆتین دەڕوات، ئەمە لە كاتێكدا، كە دەتوانن هەموو كاتێك كاتی تایبەت بدەن بە یەكتری و زۆر شتی جیاواز و خۆش بكەن بێگومان هەركەس خۆی دەزانێ كە خۆشی لە چ شتێك وەردەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا