ئەفسەرێکی پۆلیس بەر لە مردنی داوایەکی نامۆی هەبوو

پۆڵەتیک پرێس

ئەفسەرێکی پۆلیس لە دوا ساتەکانی ژیانیدا، لە نەخۆشخانەیەک لە  نیوساوز وێڵز لە شاری سیدنی ئوسترالیا داوا دەکات کاتەکەی لەگەڵ ئەسپەکانی بەسەر بەرێت.

پۆلیسی نیوساوز وێڵز وەڵامی داوەکەی دایەوە، دوو ئەسپیان لە هاڵی یودەوە بۆ هێنا، دوای ئەوە ریتا مێردیسی تەمەن ٧٥ ساڵ کە بە نی براونینگ ناسراوە، ماوەی پێنج کاتژمێر زۆر بە دڵخۆشی کاتی لەگەڵ بەسەر بردن.

مێردیس یەکەم خانمە ئەفسەر بووە کە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە بەریتانیا سواری ئەسپ بووە

بەپێی بڵاوکراوەکان ڕۆبەرت بێرنابی کوڕی سەرسامی خۆی بۆ دوا ساتەکانی دایکی دەربڕیوە، هەروەها ئیمیلی کە کوڕێکی تریەتی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نوسیویەتی فرمێسکی زۆرم ڕشت لەم ساتەدا بیرەوەری زۆرم هاتەوە یاد.

مێردیس کۆتا ڕۆژەکای لە خانەی کاڵڤاری مادەر لە نیوکاسڵ بەسەربرد، زۆر بە باشی گرنگیان پێدابوو، ئاواتی پێش مردنی بینینی ئەو ئەسپانە بوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک