پۆڵەتیک پرێس
هەندێک فاوندەیشن هەیە تایبەتە بە ئەو کەسانەی خاوەنی پپێستێکی چەورن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پیستەکە بکات و بۆ ماوەیەکی زیاتر بە پێستەکەوە بمێنێتەوە بێئەوەی تێکبچێت، پێویستە گونجاوترینیان هەڵبژێرن.
هەڵبژاردنی باشترین فاوندەیشن بۆ پێستی چەور:
-دەتوانرێت فاوندەیشنی مات هەڵبژێرێت زۆر باشە بۆ پێستی چەور و ئاسان بڵاودەبێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی دەرنەخستنی چەوری دەموچاو و هەمژینی چەوری پێست.
-فاوندەیشنی شل سوودی هەیە بۆ پێستی چەور ئەو مادانەی تێدایە چەوری پێست هەڵدەمژێت و جوانییەکی زۆر بە پێست دەبەخشێت.
چۆنیەتی بەکارهێنانی فاوندەیشن بۆ پێستی چەور:
-پێویستە فاوندەیشنی تایبەت بە پێستی چەور لە مارکەیەکی باش هەڵبژێریت.
-دەبێت هاوسەنگی چەوری دەموچاو بکەیت لەڕێگەی بەکارهێنانی تۆنەرەوە.
-دوای ئەوە فاوندەیشنێکی بێ بریقە یان مات لە دەموچاوت دەدەیت بە ئیسفنجی تایبەت یان فڵچە بڵاویدەکەیتەوە، پاشان پاودەر بەکاردەهێنیت بۆ جێگیرکردنی.
-بەم شیوەیە مەیک ئەپەکە بۆ کاتێکی زیاتر دەمێنێتەوە بێئەوەی چەوری دەموچاو دەربکەوێ یان تێکبچێت.