بەڤیدیۆ..جۆرێکی گێلاس بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئێن ئێچ کەی فرۆشتنی گێلاسی “Aomori Heartbeat” ئەمساڵ لە بازاڕە ژاپۆنیەکاندا نرخێکی خەیاڵی تۆمارکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵەکە”جوتیارانی پارێزگای ئاموری نزیکەی سێ ساڵە بەشێوەیەکی چالاکانە ئەو جۆرە گێلاسەیان بەرهەمهێناوە، بەڵام فرۆستنی ئەم میوەیە ئەمساڵ لە بازاڕەکانی ژاپۆندا نرخێکی خەیاڵی تۆمارکردووە”.

من اليابان.. حبة كرز واحدة بـ 300 دولار تقريبا! - RT Arabic

باسی لەوەشکرد”لەکاتی مەزادی یەکەمی فرۆشتنی ئەم جۆرە گێلاسەدا قتویەک کە15 دانەی تێدایە بەنرخی 600 هەزار ین ی ژاپۆنی فرۆشرا کە نرخی یەک دانەی بەنزیکی دەکاتە 40 هەزار ین (296 دۆلار)، ئەم نرخەش بەڕێژەی %25 زیاترە بەروارد بە نرخەکەی ساڵی پار، بەشێوەیەکی گشتی لە مەزادەکەدا 11 قتو لە گێلاسەکە فرۆشرا”.

گێلاسی Aomori Heartbeat تایبەتمەندیەکی جیاوازی هەیە تیرەکەی لەنێوان 2 بۆ 2.5 سانتیمەتردایە، ڕەنگێکی سووری کاڵی هەیە و توێکڵەکەی ڕەونەقێکی جوانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تامێکی زۆر تایبەت و خۆشی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا