بەڤیدیۆ.. ببینە سەگێک چۆن ئاسکێک لە مردن ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک وابیردەکەنەوە بەخێوکردنی ئاژەڵەکان لەماڵەوە تەنها بۆ کات بەسەربردن و دڵخۆشکردنی خاوەنەکەیەتی، بەڵام لەڕاستیدا زۆر لەوە گەورەترە هەندێک لەو ئاژەڵانە دەبنە هۆی ڕزگارکردنی خاوەنەکانیان و ئاژەڵانی دیکەش.

بەشێوەیەکی گشتی بەردەوام باس لە وەفای سەگ دەکریت، یەکێک لەو ڕووداوانەی بەشێوەیەکی زۆر خێرا بڵاوبۆوە و سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا، ئەو ڤیدیۆیە بوو کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە کاتێک سەگێک ئاسکێک لە خنکان ڕزگار دەکات.

خاوەنی سەگەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە تیک تۆک گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە نوسیبووی سەگێک ئەم کارە دەکات، ئایا مرۆڤەکان دەیکەن؟، گرتە ڤیدیۆییەکە ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد و زیاتر لە 12 ملیۆن بینەری هەبوو، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەگێک بە لێهاتوانە ئاسکێکی بچووک ڕزگار دەکات، کە لە ئاوێکی زۆردا خەریکە دەخنکێت، سەگەکە ئاژەڵە بچووکەکەی بە دەمی هەڵگرتووە و دەیەوێت لە ئاوەکە بیهێنێتە دەرەوە لەوکاتەشدا ئاسکە بچووکەکە هاوار دەکات بۆئەوەی سەگەکە بەری بدات، لەکۆتایدا سەگەکەە توانیتی بە زیرەکانە ئاسکەکە ڕزگار بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا