پۆڵەتیک پرێس
لەبەرگیراوەیەکی یاری سوپەر ماریۆ برۆس لەساڵی ١٩٨٦ کڕاوە، دواتر تێکەڵ بووە و لەبیرچووە، پاشان لە زیادکراوێکدا بەنرخی ٦٦٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە.
زیادکراوی توراس لە داڵاس دەڵێت: یارییە ڤیدیۆیەکە هەینی ڕابردوو فرۆشراوە، باس لەوەش دەکات یارییە ڤیدیۆیەکە وەک دیارییەکی ڕۆژی لەدایکبوون کڕاوە، بەڵام لە چەکمەجەی فەرمانگەکەدا تێکەڵ بووە و بەجێ ماوە، بە پلاستیکێک پێچراوەتەوە هەتا لەم ساڵدا دۆزراوەتەوە.
ئەمە بە نوێترین و بەنرخترین دانە دادەنرێت، کە دانە کراوەکەی ساڵی ١٩٨٧ دروستکراوە و لە مەزادی توراس هاوینی ڕابردوو بە ١١٤٠٠٠ دۆلار فرۆشراوە.