پۆڵەتیک پرێس
هەر وڵاتێک کەلتووری خۆی هەیە، جیاوازی، نامۆی و نایابی ئەو وڵاتە دەردەخات، یەکێک لەوانەش شارۆچکەی مۆهاکسی هەنگاریایە خەڵکی ناوچەکە لەکۆنەوە یادی کەرنەڤاڵی ساڵانەی بۆسۆ دەکەنەوە.
لەکاتی یادکردنەوەی ئەم کەرنەڤاڵە خەڵکی ناوچەکە فەرووی مەڕ و ماسکی دارین دەپۆشن بەمەبەستی ماڵئاوایکردن لە ساردی سەختی زستان، کەرنەڤاڵەکە بۆماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکی تێدا ئەنجام دەدەرێت.
مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەیەم و پیاوانیش بە جلی شێوە شەیتانیەوە تێیدا بەشداری دەکەن، لەڕووی دیمەنەوە ئەو جل و بەرگانەی بەشداربووان دەیپۆشن تاڕادەیەک ترسناکن، بەڵام هەموویان باوەڕیان بەوە هەیە بەو شێوەیە ماڵئاوای لە زستان دەکەن و پێشوازی لە وەرزی هاوین دەکەن.