بەوێنە.. فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی دەکرێتە هۆڵی بۆنەکان

پۆڵەتیک پرێس

ئەندرێس لۆپێز وێر سەرۆکی مەکسیک فرۆشتنی فڕۆکەی سەرۆکایەتی پێشووی کە نرخەکەی 218 ملیۆن دۆلار بوو ڕاگرت و بڕیاریدا وەک هۆڵێک بۆ بۆنەکان و ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکرێ دایبنێت.

وسوم المعرفة | تحويل طائرة رئاسية إلى قاعة زفاف وحفلات في المكسيك (صور) -  وسوم المعرفة

لۆپێز دانی بەوەشدانا کە حکومەت کێشەی لە فرۆشتنی فڕۆکەی بۆینگ787دا هەیە، کاتێک لەساڵی 2018دا پۆستەکەی وەرگرت بەکارینەهێناوە و لەڕێگەی فڕۆکەی گەشتە بازرگانیەکانەوە گەشت دەکات.

أخبار 24 | تحويل طائرة رئاسية إلى قاعة زفاف وحفلات في المكسيك (صور)

لەئێستادا فڕۆکەکە وەک هۆڵێکی تایبەت بە بۆنە و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری، ڕۆژی لەدایکبوون و ئەوانی دیکەش بەکرێ دانراوە، لۆپێز ئەوەشی ڕوونکردەوە و وتی:” زۆر قورسە بفرۆشرێت، چونکە زۆر تایبەتمەندە لەسەر داوای تایبەت دیزاینکراوە”.

أخبار 24 | تحويل طائرة رئاسية إلى قاعة زفاف وحفلات في المكسيك (صور)

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک