پۆڵەتیک پرێس
بچوکترین ماڵ لە لەندەن بە نرخی زیاتر لە ملیۆنێک یۆرۆ بۆ فرۆشتن دادەنرێت، زەویەکەی تەنها ١.٧ مەترە، دەکەوێتە نێوان ئارایشتگایەکی قژ و نۆرینگەیەکی پزیشکی.
خانووەکە لە گەڕەکی شێپرد بۆشە،لە پینج نهۆم پێکهاتووە، پێشتر شوێنەکە فرۆشگایەکی کڵاوی ڤیکتۆریا و کۆگایەک بووە, ڕەنگێکی شینی هەیە و نرخەکەی ١.١ ملیۆن یۆرۆیە، لە کۆتای سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست دروستکراوە، بەشێکە لە مێژووی لەندەن و ناسراوە بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی لەندەن.
This is London's thinnest house, measuring just 168cm at its narrowest point. It's now back on the market and can be yours for just under £1 million (€1.1 million). pic.twitter.com/zNgJRXlJSw
— euronews (@euronews) February 7, 2021
خانووەکە بۆ دوو هاوسەری گەنج یان یەک کەس باشە، بەهۆی شوێنەکەی و ئەو تەکنیکەی لەناوەوەیدا بەکارهاتووە، سەرنجی کڕیاران بۆ هونەر ڕادەکێشێت.
هیچ خانوویەکی دیکە لە لەندەن نیە زەویەکەی ١.٧ مەتر بێت، خانوو هەیە پێنج نهۆمە بەڵام زەویەکەی ١.٧ مەتر نییە.