بەڤیدیۆ..ژنێکی تەمەن 103 ساڵ سەرکێشییەکی باوەڕپێنەکراو ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی ڕایگەیاند ڕۆتی لینا ئینگارد لارسۆنی سویدی ژمارەیەکی پێوانەیی وەک بەتەمەنترین کەس لە فڕین بە پەڕەشوت تۆمارکرد.

لارسۆن لە تەمەنی 103 ساڵ و 259 ڕۆژیدا ئەو سەرکێشییەی لەگەڵ شارەزای بەتوانا یواکیم جۆهانسۆن ئەنجامدا، لەوکاتەدا منداڵ و نەوەکانی لەسەر زەوی چاوەڕوانیان دەکرد.

لارسۆن لەساڵی 2020 لە تەمەنی 102 ساڵیدا بۆ یەکەمجار ئەزموونی پەڕەشوتی تاقیکردەوە کاتێک بڕیاریدا ژمارەی پێوانەیی وەک بەتەمەنترین ژن لە فڕین بە پەڕەشوت تۆماربکات، لەساڵی 2019دا کارسرین کیتی لە تەمەنی 103 ساڵی و 129ڕۆژی ژمارەی پێوانەیی وەک بەتەمەنترین ژن لە فڕین بە پەڕەشوت تۆمارکرد لەئێستادا لارسۆن توانی بەسەر ئەو تۆمارەدا سەربەکەوێت و ژمارەیەکی نوێ تۆماربکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا