پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای جێتپاک ئەڤییەشن دروستکەری ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند: گەشتی تاقیکردنەوەی ماتۆڕسکیلە فڕیوەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی فەرمانی پێشوەختە.
پاسکیلەکە بەشێوەیەک دیزاینکراوە بتوانێت بە ستونی دابەزێت و لە زەوی بدات، پاسکیلەکە ناسراوە بە سبیدەر خێراییەکەی دەگاتە 300 میل لە کاتژمێرێکدا، بەرزییەکەی 5000 مەترە، بەرهەمهێنانی زۆرترین لێخوڕینی دەگاتە 1200 پاوەند، دەیڤد مایمان بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دەڵێت: تێچووی سەرەتایی سبیدەر بەنزیکی 380 هەزار دۆلارە، بەڵام لەوانەیە زیاد بکات.
ماڵپەڕێکی بەڕیتانی باس لەوە دەکات، نموونەی سەرەتای کۆمپانیاکە کە ناسراوە بە پی وەن پێکهاتەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و بە زەوییەوە لکێندراوە لە تاقیکردنەوەی کۆتاییدا لە باشوری کالیفۆرنیا.