خێزانێک دوای ٣٢ ساڵ کوڕەکەیان دۆزیەوە

پۆڵەتیک پرێس

جۆناتان کاتێک تەمەنی سێ ساڵان بوو، لە باخچەی ماڵەکەیاندا لەگەڵ ئالفۆنسۆی برای لە ڕۆژ ئاوای ویلایەتی بۆگوتا یارییان دەکرد، لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٨ یەکێک لە هاوڕێکانی خێزانەکەی کاتێک لێیان نزیک بۆیەوە داوای کرد کە یاوەری بکات بۆ دوکانی شیرینی تاوەکو شیرینی بکڕێت، دوای ئەوەی جۆناتان لەگەڵی ڕۆیشت دیار نەماو خێزانەکەی بۆۆ ماوەی ٣٢ ساڵ نەیان بینیەوە.

جوان هێمێنس کە برای ناوەندیان بوو تەمەنی پێنج ساڵان بوو پێی وابوو، کە ئالفۆنسۆی برایان تاوانبارە چونکە کاتێک ئەم لە پەنجەرەکەوە سەیری کردووە پیاوێک براکەی بردووە، ئەو ڕێگر نەبووە لە بردنی براکەی.

دوای شەش ساڵ لە ساڵی ١٩٩٤ پیاوەکە دەرکەوتەوەو وتی، کە زڕباوکی منداڵەکە داوای لێکردووە کە منداڵەکە بەرێت بەڵام، بەهۆی ئەوەی کە زڕ باوکەکەی نەدۆزرایەوە نەتوانرا ئەو قسەیە بسەلمێنرێت، ئاماژەی بەوەدا کە جۆناتان لە ئەمریکا چۆتە دەرەوە.

بەڵام جوان هێمێنسی برا ناوەندی سوێنی خوارد و بەڵێنی دا کە براکەی بدۆزێتەوە

هێمێنس لە ساڵی ٢٠٠٧دا  بۆ کاردکردن وەک ئەکتەرێک چووە ئەمریکا، وتی کە ئەوە گرنگترین بەشی ژیانم بووە

پاش ئەوە هێمێنس بڕیاری دا، کە چاوی بەو پیاوە بکەوێت کە براکەی بردووە، بەڵام پێش چاوپێکەوتنەکە پیاوەکە گیانی لەدەست دا، بۆیە هێمێنس بڕیاری دا نموونە بنێرێت بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی، چیرۆکی براکەی نارد بۆ کۆمپانیاکە و وتی کە دەیەوێت پێشبڕکێیەک بکا بۆ بردنەوەی تاقیکردنەوەیەک بۆ چیرۆکێکی خێزانی و داواکەی پەسەند کرا.

هێمێنس لەساڵی ٢٠١٩ دا نامەیەکی لە پارێزەرێکی نەرویجیەوە پێ گەیشتووە، کە دەڵێت منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ هەوڵی دۆزینەوەی خێزانە ڕاستەقینەکەی دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٠دا هێمێنس گەشتی کرد بۆ نەرویج بۆ بینینی جۆناتان کە ناوی خۆی گۆڕیبو بۆ جۆن، پاشان براکەی گەڕاندەوە بۆ کۆڵۆمبیا

جۆناتان تەمەنی گەورەبوبوو پێی وترابوو کە دایک و باوکی وازیان لە ئەو هێناوە، لە شاری ئیباگ لە پەناگەیەکدا بەجێیان هێشتووە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ کۆڵۆمبیا دایکی جۆناتان وتی کە هەرگیز واز لە بینینی کوڕەکەی ناهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا