بەوێنە..گرانترین ئۆتۆمبێل لەجیهاندا فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مارسیدس بێنز گرانترین ئۆتۆمبێلی لەجیهاندا فرۆشت بە کڕیارێکی تایبەت بەنرخی 135 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 142 ملیۆن دۆلار، ئۆتۆمبێلەکە کۆبی مارسیدی بێنز ئێس ئێڵ ئاڕە بە یەکێکە لە گرانترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت کە تائێستا فرۆشراوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە مەزادێکی داخراودا فرۆشرا، مەزادەکە بە هاوکاری کۆمپانیای مەزادی RM Sotheby’s بەڕێوەچوو، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بێنز لە مۆزەخانەی کۆمپانیاکە دەمێنێتەوە، بەپێی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی ئەمە گرانترین ئۆتۆمبێلە لەجیهاندا فرۆشرابێت.

ئۆتۆمبێلەکانی ئێس ئێڵ ئاڕ لەجۆری گولوینگ مۆدێلێکی بێهاوتای مارسیدسە بەهۆی ئەوەی دەرگاکانی وەکو باڵ دەچەمێنەوە و بەرز دەبنەوە، هەروەها یەکێکە لەو ئۆتۆمبێلانەی لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا