پۆڵەتیک پرێس
دەتوانن چێژ لە خواردنی ژەمێک لەژێر ئاودا لە کەشێکی تەواو جیاواز و لەنێوان ماسی و قرشەکاندا ببینن، لەسەرەتادا لەوانەیە بیرۆکەیەکی خەیاڵی بێت، بەڵام لەهەموو جیهاندا چەندین شوێن هەن دەتوانن ئەو سەکێشییەی تێدا ئەزموون بکەن.
بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp”، چوار چێشتخانەی ژێر ئاو لەهەموو جیهاندا ئەزموونێکی تایبەتتان پێدەبەخشێت:
-چێشتخانەی ئیسا لەژێر ئاودا، لە ماڵدیڤ دەکەوێتە پێنج مەتر لەخوار ڕووی زەریا، یەکەمین چێشتخانەی شوشەیی جیهانە لەژێر ئاودا.
-چێشتخانەی سەب مارین لە ئیسپانیا دەتوانن چێژ لە خواردنە بەتام وجیاوازەکانی لەگەڵ دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێشی ماسی و قرشەکان ببینن، بەیەکێک لە بینا بەناوبانگەکانی جیهان بەهۆی سەقفەکەیەوە کە لەشێوەی گیانەوە دەریاییەکانە دادەنرێت.
-ژەمێکی تایبەت لەگەڵ قرشەکان لە یەکێک لە خۆشترین شوێنەکانی جیهان لە کارگۆ هۆڵد، کە دەکەوێتە دڵی کەشتییەک بەناوی فانتۆم لە دوربان لە باشووری ئەفریقا ئەزموون بکە.
-چێشتخانەی ئۆسیانۆ لە دوبەی خواردنە دەریاییەکان پێشکەش دەکات لەگەڵ مۆسیقای زۆر تایبەت بۆ میوانەکانی.