پۆڵەتیک پرێس
گرانترین خانووی بەڕیتانیان بۆ دووەم جار لەماوەی دوو ساڵدا بە 200 ملیۆن پاوەند بۆ فرۆشتن دانرا، خانووە گەورەکە لە حەوت نهۆم پێکهاتووە و 45 ژووری نوستنی تێدایە بەشێوەی جیاکراو دروستکراوە بۆ چوار خێزان دەبێت.
خاووەکە لەلایەن خانووبەرەی چینی مۆڵ کایانی تەمەن 63 ساڵ لەساڵی 2020دا بە نرخی 205 ملیۆن پاوەند کڕدرا، لە پلانیدا بوو ساڵی پار بە 100 ملیۆن پاوەند نۆژەنی بکاتەوە.
ئەو خانووە کە ڕووبەەکەی 60 هەزار پێ چوارگۆشەیە، گەورەترین خانووی خێزانیە لە بەریتانیا، پێویستی بە دەستەیەکی تەواوی 20 کەسی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی، تەنها چەند خێزانێک لەجیهاندا دەتوانن خانوویەکی گەورەی لەوشێوەیە بکڕن و نۆژەنی بکەنەوە.