بەڤیدیۆ..گەورەترین پردی پەڕینەوەی ئاژەڵان لەجیهاندا دروستدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

دروستکردنی یەکەم پردی پەڕینەوە بۆ ئاژەڵانی کێوی لە باشووری کالیفۆرنیا جێبەجێ دەکرێت، بۆئەوەی ئاژەڵان بە ئازادییەکی زیاتر و بێ مەترسی بڕۆن، ئەم پردە گەورەترین دەروازەی ژیانی کێوی دەبێت لەجیهاندا.

ئەو شێرانەی لەچیاکاندا نزیکەی 150 بۆ 200 میل دەجوڵێن سوودمەندی سەرەکی دەبن لە پردە نوێیەکە، چونکە ئەم پردە ڕێگایەکی سەلامەت لە چیاکانی سانتا مۆنیکای ڕێگای خێرا بۆ گردەکانی سیمی لە زنجیرە چیاکانی سانتا سوزانا دابین دەکات.

ئانا چۆلۆ، وتەبێژی خزمەنگوزاری پارکی نەتەوەیی(ئێن پی ئێس) باسی لەوەکرد، ئەم هەفتەیە شێرێکی شاخی تەمەن 18 مانگ دوای ئەوەی لەدایکی جیابۆوە نەیتوانی بگەڕێتەوە و لەسەر ڕێگای خێرا کوژرا، پردی پەڕینەوەکە ناوی Wallis Annenberg Wildlife Crossing لێنراوە و تێچووی کارەکەش نزیکەی 87 ملیۆن دۆلار دەبێت.

تۆنی تاڤارس، بەڕێوەبەری کاتی کالترانس لە بەشی گواستنەوەی کالیفۆرنیا وتی زیاتر لە 5000 بەشداری تاکەکەسی بۆ دروستکردنی پردەکە کراوە، ئاماژەی بەوەشدا ئەم پردی پەڕینەوەیە یارمەتی پاراستنی ژیانی ماتۆڕسوارەکانیش دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا