خواردنەوە گازیەکان دەبێتە هۆی مردنی کەسێک

پۆڵەتیک پرێس

کوڕێکی چینی دوای چەند کاتژمێرێک لە خواردنەوەی یەک لیتر و نیو لە خوانەوە گازیەکان لەماوەی 10 خولەکدا کێشەی تەندروستی بۆ دروست بوو مرد.

ئەو پزیشکانەی هەوڵیان دا ژیانی کوڕەکە رزگار بکەن ڕوونیان کردەوە خێرا خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان بۆتە هۆی کۆبونەوەی غازات لە جەستەیدا، ئەمەش ڕێگری لەوە کردەوە ئۆکسجین بە جگەری بگات ئەم حاڵەتە بە بینداری جگەر ناودەبرێت، بەهۆی ئەوەوە دوای شەش کاتژمێر لە خواردنەوەی ئازار و وەرەمی گەدەی بۆ دروست بوو.

پزیشەکەکان جەختیان لەوە کردەوە ئەو کوڕە تەمەن 22 ساڵە بەهۆی گەرمی کەش و هەواوە لەماوەیەکی کەمدا یەک لیتر و نیو خواردنەوەی گازی خواردۆتەوە، بەهۆی ئەوەوە توشی خێرا لێدانی دڵ، نزمبونەوەی پەستانی خوێن و کەم ڕۆشتنی ئۆکسجین بووە، ئەمەش بووە هۆی مردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا