پۆڵەتیک پرێس
فەڕەنسا ڕایگەیاند لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە زیادکراوێکی پاریس بە بەردبووی گەورەترین دایناسۆری سێ شاخ بە نرخی 1.77 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت.
دایناسۆری بیک جۆن بەشێکە لە خێزانی ترایسیراتۆبس، 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لەو زەویانەی ئێستا بە داکۆتای باشوور ناسراوە هەبووە، زانایان بەشێکی ئێسکەکانیان لەساڵی 2014دا دۆزییەوە دەکاتە نزیکەی %60ی پەیکەرەکەی کە کاسەری سەری بە تەواوی تێدابوو.
زیادکراوی درو نرخی پەیکەرەکەی بە 1.2 بۆ 1.5 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە، لەئێستادا پاشماوەی دایناسۆرەکان سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت و بەشێوەیەکی بەرچاوو لە زیادکراوەکاندا دەفرۆشرێت.
ئەسکەندەر جیکیلۆ بەڕێوەبەری فرۆشتنەکە دەڵێت: وابیدەکەمەوە نزیکەی 10 کڕیار لە جیهاندا هەبێت کە خواستی کڕینی ئەم پارچانەیان هەبێت، درێژی کاسەی سەری بیک جۆن 2.62 مەترە، فراوانیەکەشی دوو مەترە.