پۆڵەتیک پرێس
مۆزەخانەی غازی عنتاب لە باشوری تورکیا گۆزەیەکی گڵی ئاو کە وێنەی ئیمۆجیەکی پێکەنینی لەسەرە نمایش دەکات، گۆزەکە چوار ساڵ پێش ئێستا لە شاری قەرقامیشی سنوری سوریا دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە ئۆزگور چوماک دەڵێت: کارەکانی هەڵکەندن و توێژینەوە لە شاری قەرقامیشی شوێنەوار لە سەرەتای سەدەی کۆمارەوە لە ساڵی 1923وە دەستیپێکردووە.
شارۆچکەی قەرقامیش لەکاتی هیتییەکان پایتەختی قەرقامیش بووە لە قەراغ ڕووباری فورات، ئەوەش دەریدەخات کە هەڵکۆڵینەکان چەندین شوێنەواری ئاشکرا کردووە لەماوەی ساڵانی ڕابردودا، لەنێو ئەو شوێنەوارانەی دەرکراون گۆزە ئاوێکی یەک دەسکە لە قوڕ دروستکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بڕۆنزی ناوڕاست.
تەمەنی گۆزەکە 3700 ساڵە، بەیەکەم کاری هونەری لەجیهاندا دادەنرێت کە وێنەی پێکەنینی لەسەرە، مۆزەخانەکەش خۆی ئامادە دەکات بۆ نمایش کردنی گۆزەکە.