بەم زووانە کەشتی میهرەبانی گەورەترین نەخۆشخانە دەکەوێتە ڕێ لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

چین گەورەترین کەشتی نەخۆشخانەی دروست کرد لە جیهاندا، بەپێی زانیاریەکان بەم زووانە بەرەو ئاڕاستەی ئەوروپا بەڕێ دەکەوێت.

ڕێکخەرانی کەشتی میهرەبانی ئاماژەیان بەوەدا، پرۆژەی دروست کردنی ئەم کەشتیە ٧ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدیەوە جێ بەجێکراوە، لە بەندەرێکی تایبەت بە کەشتی لە چین.

کەشتیەکە لە مانگی ئایاردا تاقیکرایەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لێی لە دەریادا، دوای تەواوبوونی کارەکە کەشتیەکە ناونرا کەشتی میهرەبانی جیهان.

کەشتیەکە وەک کەشتیەکی گەورەی دەریایی دروست کراوە، بەڵام لە جیاتی ئەوەی هۆتێل و شوێنی ڕابواردنی تێدا بێت، نەخۆشخانەیەکی گەورەیان دروست کردووەو، کەرەستەی جۆراوجۆری پزیشکی تێدایە، بۆ ئەوەی بە سەرکەوتویی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان بکەن.

کەشتیەکە درێژیەکەی ١٧٤ مەترە، ٦ ژووری نەشتەرگەری تێدایە، لەگەڵ ١٥٠ ژووری هێشتنەوەی نەخۆش و خەواندن، تێچووی کەشتیەکە بریتیە لە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئەو هاوکاریانەی بۆی دابین کراوە، ڕاهێنان بە نزیکەی ٦٠٠ پزیشک کراوە بۆ سەر کەشتیەکە.

کەشتیەکە لە چینەوە دەڕوات بۆ بەلجیکا، دواتر دەڕوات بەرەو سەنگال لە ئەفریقیا، ئەفریقیاش کەشتیەکی میهرەبانی هەیە بەڵام نیوەی ئەم کەشتیە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا