بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنەوە پیاوێکی چینی جەستەی گەشە ناکات

پۆڵەتیک پرێس

ژوو شێنگای پیاوێکی چینیە و تەمەنی 34 ساڵە بەدەست نەخۆشیەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی لە سییەکاندایە بەڵام شێوەی وەک منداڵێکە.

کاتێک تەمەنی شەش ساڵ بوو لە ناوچەی ریفی لە ناوەندی چین لەکاتی یاریکردندا ڕوبەڕووی بەرکەوتن بوەوە لە سەریدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە لە مێشکیدا و لەوکاتەوە گەشەی وەستاوە، دایک و باوکی ژوو دەڵێن:” ژوو بۆماوەی سێ ڕۆژ توشی تایەکی زۆر بوو، گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە دوای پشکنین پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت توشی جەڵتەی خوێن لە مێشکیدا بووە، نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان بۆ دەرکردنی خوێنەکە ئەنجامدا”.

शादी के लिए तरस रहा है ये 34 साल का बच्चा, पूरा मामला जान पैरों तले खिसक  जाएगी जमीन a 34 year old man is looking too younger as well he sounds

دوای نەشتەرگەریەکە منداڵەکە تەندروستی باش بوو بۆماوەی چەند ساڵێک بەشێوەیەکی سروشتی ژیانی دەکرد، بەڵام لە تەمەنی نۆ ساڵیدا خێزانەکەی تێبینیان کرد ژوو بەراورد بە منداڵانی دیکەی تەمەنی خۆی هیچ گەشە ناکات، هەتا وادەردەکەوت لەکاتی ڕووداوەکەوە هیچ گەشەی نەکردبێت، خێزانەکەی جارێکی دیکە بردیانەوە بۆ نەخۆشخانە بەوهیوایەی هۆکاری وەستانی گەشەی بزانن، دوای چەندین پشکنین پزیشکەکان پێیان وتن لیمفە گرێی پیتیویتەری کوڕەکە زیانی پێگەیشتووە ئەوەش کاریگەری لەسەر گەشەی جەستەی هەیە.

تا ئێستا ژوو شێنگای تەمەن34 ساڵ وەک منداڵێکی بچووک دەردەکەوێت و هیچ مووەیەک لە دەموچاوی نەهاتووە،دەنگیشی هیچ گۆڕانکاری تێدا دروست نەبووە و وەک منداڵ وایە، خەونی ئەوەیە وەک هەموو کەسانی ئاسایی ژیانی خۆی بەڕێبکات و هاوسەرگیری بکات، بەڵام لەبەرئەوەی جەستەی گەشە ناکات ئەو خەونەی تا ئێستا نەهاتۆتە دی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا