پڕۆژەی درێژترین هێڵی گەشتیاری لەنێوان نیودەلهی و لەندەن راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای “Adventures Overland” پرۆژەی دورودرێژترین گەشتی لەڕێی پاسەوە لە جیهاندا بۆ ساڵی داهاتوو راگەیاند، کە هندستان بە بەریتانیاوە دەبەستێتەوە.

پڕۆژەکە لەژێر ناوی گەشتێک ژیان دەگۆڕێت دەبێت، کە ماوەکەی ٧٠ رۆژ دەخایەنێت و بە ١٨ دەوڵەتدا تێپەڕ دەبێت، هاوکات، ئەو پاسەی بۆ پرۆژەکە دانراوە لەتوانایدایە ٢٠ سەرنشین لە نیودەلهیەوە بگەیەنێتە لەندەن و لە وێستگەی یەکەمدا بە وڵاتانی میانمار، تایلەند و لاوسدا تێپەڕ دەبێت.

هاوکات، لە وێستگەی دووەمدا بە چیندا تێپەڕ دەبێت و لە وێستگەی سێیەمیشدا بە ئاسیای ناوەڕاستدا تێپەڕ دەبێت هەتا دەگاتە مۆسکۆ.

ئەوەش هاتووە، لە وێستگەی چوارەمدا بە ئەوروپای رۆژهەڵات و ناوەڕاستدا تێپەڕ دەبێت بەر لەوەی لەڕێی برۆکسلەوە بگاتە لەندەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەتا ئێستا ٤٠ هەزار کەس بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەو گەشتە ناویان تۆمار کردووە، هەر کەسێکیش خوازیار بێت گەشتەکە بکات پێویستە بڕی ١٥ هەزار پاوەند بدات و لەسەر هەمان تێچوون رێنیشاندەر، هۆتێل، گەڕان و چەند ژەمە خواردنێک هاوکات ڤیزاشیان بۆ دابین دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا