دوو سەگ کەسانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدۆزنەوە

پۆڵەتیک پرێس

تا ئێستاش زانایان دەگەڕێن بۆ چارەسەرێکی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا، یان دۆزینەوەی کەسی توشبوو بەڕێگایەکی ئاسان، لە بەردەوامی گەڕان و توێژینەوەکانیاندا بۆ یەکمجار لەجیهاندا مەشق بە دوو سەگ کراوە بۆ دۆزینەوەی کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی بۆنی کەسەکانەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میامی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بەرنامەیەکی تاقیکردنەوەیان بۆماوەی 30 ڕۆژ لەگەڵ هەردوو سەگی کوبرا و بیتا دانا کە دوو سەگی هاوسەرن بۆ دۆزینەوەی کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمە لەکاتێکدایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێژەی توشبوون بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزبۆتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش وتی: ئەم تاقیکردنەوەیە یەکەم جارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و جیهانیشدا ئەنجام بدرێت.

بەڕێوەبەر دید خوسیە باسی لەوە کرد ئەمە یەکەم فڕۆکەخانەیە ئەم بیرۆکەیەی تێدا بەکاربێت و تەنها یەک سەگیشمان نییە بۆ ئەم کارە بەڵکو دوو سەگمان هەیە، کۆبرای بەلجیکی و بیتای هۆڵندی لە سەنتەری پزیشکی و دادوەری زانکۆی نێودەوڵەتی فلۆریدا مەشقیان پێکرا بۆ دۆزینەوەی کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی بۆنی هەناسە و ئارەقی کەسەکانەوە، لە ئەنجامدا دەرکەتووە سەگەکان بەڕێژەی %99-96 دەتوانن کەسی توشبوو بدۆزنەوە.

هەندێک لە بەڕێوەبەرەکانی دیکەی فڕۆکەخانە جەختیان لەوە کردووە ئەو سەگانە لە خاڵی پشکنینەکاندا دادەنرێن بۆ پشکنینی کارمەندانی فڕۆکەخانە و هەروەها میوانەکانیش، لەگەڵ دۆزینەوەی هەر توشبوویەکدا جیادەکرێتەوە و پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا