پۆڵەتیک پرێس
زیادکراوی سوزبیز لە دوبەی ئەڵماسێکی ئاشکراکردووە و دەڵێت: لەوانەیە ئەو ئەڵماسە لە بۆشایی دەرەوە هاتبێت و ناوی ئینیگما بێت، نرخەکەشی شەش ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.
گەوهەرە دەگمەنەکە وەک بەشێک لە گەشتی دوبەی و لۆس ئەنجلۆس پێشکەش بە ڕۆژنامەنووسان کرا، پێش ئەوەی لەمانگی شوباتدا لە لەندەن مەزاد بکرێت، زیادکراوەکە پیشبینی دەکات نرخی ئەڵماسە ڕەشەکە کە عەیارەی 555.55 قیراتە بەلای کەمەوە بگاتە 6.8 ملیۆن دۆلار.
سۆفی ستیفنز پسپۆڕێکی گەوهەرە لە زیادکراوەکە باس لەوەدەکات، ژمارە پێنج لە ئەڵماسدا گرنگییەکی زۆری هەیە، ئەوەشی ڕوونکردەوە دیزاینەکەی لە سیمبولی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگیراوە کە نیشانەی هێز و پاراستنە، تەواوی کارمەندانی زیادکراوەکە پێشبینی دەکەن ئەڵماسەکە لە بۆشایی دەرەوە هاتبێت.
جەختیان لەوەش کردەوە ئەڵماسی ڕەش زۆر دەگمەنە، بەشێوەیەکی سروشتی لە بەڕازیل و ئەفریقای ناوەڕاست نەبێت نابینرێت.