بە وێنە و ڤیدیۆ.. نەیزەکێکی تەمەن ٤ ملیار ساڵ کەوتە خوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان، زانایان لە مانگی ڕابردوودا، نەیزەکێکیان دۆزیەوە کە لە شێوەی تۆپێکی ئاگرین لە ئاسمان کەوتە خوارەوە بەسەر باشوری ڕۆژئاوای بەریتانیادا.

بە پێی وتەی فەلەکناسەکانیش ، نەیزەکەکە بە خێرایی ٥٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەوتە خوارەوە کە دەکاتە ٤٠ ئەوەندەی خێرایی دەنگ، بەر لەوەی لە ئاسمان بسوتێت نەیزەکەکە کەوتە خوارەوە.

بەڵام بە پێجەوانەی زۆرێک لە نەیزەکەکانیتر، ئەم نەیزەکە گەورەیە کاتێک کەوتە کەش و هەواوە پارچە پارچە بوو.

زانایان توانیان نزیکەی ٣٠٠ گرام لە پارچەکانی نەیزەکەکە کۆبکەنەوە، هەروەها نەیزەکە تەنەن ٤ملیار ساڵەکە ماددەی کاربۆنی تێدابوو کە یەکێکە لە ماددەکانی سیستمی خۆر، بە ماددەی ئەندامی و ترشی ئەمینی ناسراوە، کە پێکهاتەی بنەڕەتی ژیان لە خۆ دەگرن.

دۆزینەوەی نەیزەکەکە ڕەنگە وەڵامی، پرسیارەکانی مێژووی سیستمی خۆر و سەر زەوی بداتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مۆزەخانەی مێژووی و سروشتی لەندەن، نزیەکەی ٦٥ هەزار نەیزەک دۆزراونەتەوە، تەنها ٥١ دانەیان ماددەی کاربۆنی تیادا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا