ڤیدیۆ.. پیاوێک ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت لە خواردنی هۆت دۆگ

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی پێشبڕکێیەکی بەهێزی خواردنی هۆت دۆگ لە واشنتۆن پیشان دەدەن.

پیاوێکی ئەمریکی بەناوی جوی چستنات ژمارەی پێوانەی شکاند و بووە براوەی پێشبڕکێی بەناوبانگی ناسان بۆ خواردنی هۆت دۆگ لە خولی 14دا.

چستنات توانی 76 پارچە هۆت دۆگ لەماوەی 10 خولەکدا بخوات و ژمارەی پێوانەیی ساڵی پار بشکێنێت کە توانی 75 پارچە بخوات، چستنات دەڵێت: هەرچەندە ئاسودە نەبووم لەکاتی خواردنیدا، بەڵام کاتێک ئامادەبوانم دەبینی و هانیان دەدام ئاسودە دەبوم و هەستم بە باشی دەکرد.

ئەم پێشبڕکێیە بۆتە نەریتێکی ئەمریکا و ساڵانە لە ڕۆژی چواری مانگی تەمووزدا لەبەردەم فرۆشگای ناسانی هۆت دۆگ لە دوورگەی ئایلانی لە نیویۆرک ئەنجام دەدرێت.

أمريكي يلتهم 76 وجبة سريعة في غضون 10 دقائق

 

ئەمساڵ بەهۆی یاساکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشبڕکێکە لە یاریگای بەیسبۆڵی مایمۆندیس پارک لە برۆکلین بەڕێوەچوو، بەنزیکەی 5000 کەس ئامادەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا