کەسێک پەشیمانە لە دابەزاندنی 90 کیلۆگرام لە کێشی

پۆڵەتیک پرێس

هاوڵاتیەکی بەڕیتانی بەناوی جوش سمیس پەشیمانە لە دابەزاندنی 90 کیلۆگرام لە کێشی بەهۆی شل بوونەوەی پێستی.

سمیس 26 ساڵە لەکاتی گەشتەکەیدا بۆ ئەمستردام بۆی دەرکەوت قەڵەوترین هاوڕێی شارەکەیە، دوای گەشتەکە بڕیاریدا کێشی دابەزێنێت، لە ماوەی چوار ساڵدا توانی کێشی لە 165 کیلۆگرامەوە دابەزێنێت بۆ 76 کیلۆگرام، لە سەرەتاوە باوەڕبەخۆبونێکی زۆری پێدەبەخشی، بەڵام دواتر هەستیکرد لەگەڵ دابەزاندنی کێشیدا پێستی تەواو شل بۆتەوە.

سمیس دەڵێت: پێستی قاچم وەک قاچی یەکێکی لێهاتووە کە تەمەنی 70 ساڵ بێت، سەیری خۆم دەکەم و دەڵێم بۆ ئەم کارەم کرد، هەست دەکەم هیچ سەرنجڕاکێش نیم دوودڵم لە لابردنی جلەکانم لەسەر کەنار دەریاکان یان لە گۆڕینی جلەکانم لە شوێنە گشتییەکاندا، بۆ ئەوەی دەوروبەر وا هەست نەکەن هەڵەیەک لە پێستمدا هەیە یان نەخۆشی پێستم هەیە.

سمیس لەساڵی 2019دا هەزار جونیەی خەرج کردووە لە نەشتەرگەری لابردنی پێستی زیادەی سکیدا، هەروەها کەمپینێکی ڕێکخست بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بەشەکانی دیکەی جەستەی، سمیس بەنزیکەی پێویستی بە 20 هەزار جونیە هەیە بۆ ئەم مەبەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا