بچووکترین گۆرانیبێژی ئۆپێرا بناسە

پۆڵەتیک پرێس

ڤیکتۆر برینکەری تەمەن 10 ساڵ لەلایەن کتێنی گینسەوە بە بچووکترین گۆرانیبێژی ئۆپێرا لەجیهاندا هەڵبژێردرا.

ڕێکخراوەکە وتی ڤیکتۆر برینکەر لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بەشداری لە هەشت نمایشی پڕۆفیشناڵدا کردووە بەمەش توانیویەتی ژمارەیەک لە کتێبی گینسدا تۆمار بکات، گینس دووپاتی کردەوە برینکەر لە تەمەنی حەوت ساڵ و 314 ڕۆژدا دوای بەشداریکردنی لە هەشت نمایشی پڕۆفیشناڵ لە پیتسبێرگ لەساڵی 2019دا توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

برینکەر بە گینسی وت:” لە تەمەنی دوو بۆ سێ ساڵیمەوە دەستم بە گۆرانی وتن کردووە و بەردەوام گۆرانیم دەوت، ماوەیەکی کەمە گرنگیم بە هونەری ئۆپێرا داوە و لەلایەن دایکمەوە ئاشنای ئەم هونەرە نوێیە بووم.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا