بەڤیدیۆ..دۆزینەوەی بوونەوەرێکی جیاواز

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی زیندەوەرزانی ئاوی، جۆرێکی نوێی ئاژەڵیان دیاری کردووە کە لە قوڵاییەکانی باشوری زەریای هێمندا ژیابوون، لە سەردەمی جوراسیەوە خۆیان پاراستووە.

زانایان ناویان لە بوونەوەرە تازەکە ناوە (ئۆفیاجورا ئێکسبادی)هەشت پێی چوار ئینجی هەیە، بە چینی خوری داپۆشراوە لەگەڵ، لەگەڵ چەند لێوارێکی تیژ.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئەم بوونەوەرە نوێیە، ناسراو نییە بە ئاژەڵێکی سارد ناودەبرێت، شێوەیەکی سەیری هەیە بەهۆی ژمارەو شێوەی ددانەکانیەوە.

زانایان تیبینیان کردووە، بوونەوەرەکە ٨ ڕیز ددانی تیژی هەیە، هەروەها پێشبینی ئەوە دەکەن لە ژێر شاخێکی ژێر ئاوی زەریاییدا دۆزرابێتەوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بوونەوەرەکە ماوەی١٨٠ملیۆن ساڵ وەک خۆی ماوەتەوە نەگۆڕاوە، واتە لە سەردەمی جوراسیەکانەوە.

نامۆیی ئەم بوونەوەرە ئەوەیە، هاوشێوەکانی تەنها پێنج بۆ شەش قۆڵیان هەیە بەڵام ئەم زیاتر لە ٨ قۆڵی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا