پۆڵەتیک پرێس
پیاوێکی بەتەمەنی هیندی بەشێوەیەکی سەیر لە مردن ڕزگاری بوو، کاتێک لەژێر شەمەندەفەرێکی جوڵاوی شاری مۆمبای گیربوو لەکاتێکدا هەوڵی دەدا لە ڕێڕەوەکە بپەڕێتەوە.
هاری شانکار تەمەنی 70 ساڵە لەکاتی پەڕینەوەیدا لە وێستگەی کالیانی مۆمبای کە ویستویەتی لەسەر هێڵی ئاسنی ڕابکات شەمەندەفەرەکە پێی گەیشتووە، لەکاتەدا پیاوەکە کەوتووە بە زەویدا و لەژێر شەمەندەفەرەکەدا گیربوو، پێش ئەوەش کارمەندانی شەمەندەفەرەکە هاواریان کرد بۆ ئاگادارکردنەوە و ڕاگرتنی شەمەندەفەرەکە.
شۆفێری شەمەندەفەرەکە یەکسەر برێکی فریاکەوتنی بەکارهێنا و پیاوە بەتەمەنەکەیان بەزیندوویی ڕاکێشا، دەسەڵاتداران هۆشدارییان دا بەرامبەر هێڵی ئاسنەکە و جەختیان لەوە کردەوە کە مەترسیدار و کوشندەیە.
پاداشتی دوو هەزار ڕوپیەشیان ڕاگەیاند بۆ ئەو کارمەندانەی کە لەکاتی خۆیدا ئامادەبوون بۆ ڕزگارکردنی ژیانی پیاوە بەتەمەنەکە.