بەوێنە..دەریاچەی خوێن ببینە

پۆڵەتیک پرێس

دەریاچەی لاگونا ڕۆجا، بەئاوێکی ڕەنگ سوور وەک ڕەنگی خوێن دەکەوێتە باکوری چیلی، بەتەواوی لە ناوچەیەکی وێران و ونبوو لە شاخی ئەندەس لەبەری 3700 مەتر.

بحيرة «الدم».. رحلة سياحية برفقة «الشيطان»| صور | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

لاگونا ڕۆجا کە لەلایەن دانیشتوانی شارستانی ئایمارە پاسەوانی دەکرێت، تاساڵی 2009 بەتەواوی بۆ هەموو جیهان نەناسرابوو، پلەی گەرمی ئەم دەریاچەیە کە تائێستا بەتەواوی نەخوێندراوە بەنزیکەیی دەگاتە 50 پلە و قوڵییەکەی نەزانراوە، بەپێی ماڵپەڕی”مای بێست پڵەس”، هەندێک لە زیندەوەرزانەکان ڕەنگی سووری خوێنی دەریاچەکە دەگەڕێننەوە بۆ هەندێک لە نیشتوە تواوەکانی هەندێک جۆر لە قەوزە کە توانای ئەو پلە گەرمییە بەرزەیان هەیە، هەندێکیشیان دەڵێن دەریاچەکە ئەو ڕەنگەی هەیە چونکە چڕکردنەوەی زۆری خوێی کانزایی هەڵوەشاوەی تێدایە.

بحيرة «الدم».. رحلة سياحية برفقة «الشيطان»| صور | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

بحيرة «الدم».. رحلة سياحية برفقة «الشيطان»| صور | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

چەندین چیرۆکی جیاواز دەربارەی دەریاچەکە هەیە، لەگەڵ ئەفسانە کۆنەکانی ئەم دەریاچەیە باس لەوەدەکرێت کە بەکۆمەڵێک چیرۆک، قوربانی و کارەساتی مەترسیدار دەورەدراوە، سەرەڕای ئەو هەموو نەفرەتە درێرین و ترسناکانە کە دەڵێن هەرکەسێک لە ئاوەکە نزیک بێتەوە تووشی دەبێت، وەک شوێنێکی پیرۆز بۆ دانیشتوانی دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا