ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
پۆڵەتیک پرێس
دایکێکی زیرەک فێڵێکی ئاسان دەکات لە منداڵەکانی بۆ ئەوەی زیادەڕەوی نەکەن لە بەکارهێنانی کلێنسی توالێت، ئەم فێڵەشی بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی دایکان فێربن
دایکێکی ئوسترالی بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر لە کڕینی کلێنسی توالێت خەرج نەکات، بیرۆکەیەکی بۆ یەت کە وەک فێڵێکی ئاسان بەکاری ئەهێنێت
فێڵەکەش ئەوەیە کە کلێنسەکە بپەستێوی واتە وای لێبکەی بە ئاسانی لێنەبێتەوە، تاوەکو منداڵان تاقەتیان نەبێت بە دڵی خۆیان کلێنسەکە ڕابکێشن
کاتێک دایکەکە بیرۆکەکەی بڵاو کردەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ژمارەیەک لە دایکانی زۆر دەست خۆشیان لێکرد هەریەکەو بە جۆرێک بێزاربوونی خۆی دەربڕی لەو بارەیەوە، خانمێک وتی کە ئەو هاوسەرەکەی بەو شێوەیە کلێنس بە فیڕۆ دەدات.