ژنێکی ئەفریقی ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی ئەفریقی تەمەن 37 ساڵ لەشاری خاوتینگی باشووری ئەفریقا بە یەک سک 10 منداڵی دەبێت، بەمەش ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.

ژنەکە لە مانگی حەوتمی دووگیانیەکەیدا بە نەشتەرگەری منداڵی بووە، ڕەگەزی منداڵەکانی بەم شێوەیە بووە حەوت کوڕ و سێ کچ، پرۆفیسۆرێکی زانکۆی سیڤاکۆ ماکگاسو بۆ زانستی تەندروستی دەڵێت: ئەم جۆرە حاڵەتەی دووگیانی دەگمەنە و بەزۆری دوای وەرگرتنی چارەسەری منداڵ نەبوون ڕوودەدات.

من أميركا إلى جنوب إفريقيا.. ما قصة التوائم القياسية؟ | أخبار سكاي نيوز عربية

پرۆفیسۆرەکە باس لەوەش دەکات ئەم دووگیانیە مەترسیدارە و کاریگەری دەبێت لەسەر کێشی منداڵەکان لەکاتی لەدایک بووندا، هەروەها دەبێتە هۆی لەدایک بوونی پێشوەختە ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکان دەبێت.

ژمارەی پێوانەی پێشوو لەساڵی 2009دا تۆمارکرا، کە ژنێکی ئەمریکی بوو بە یەک سک هەشت منداڵی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا