بەڤیدیۆ..مردنی هەزاران ماسی لە دەریاچەیەک بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە

پۆڵەتیک پرێس

هەزاران ماسی بە مردوویی لە دەریاچەی سروشتی ئەلبێرتی ئەرجەنتین دۆزرانەوە، دوای ئەوەی شەپۆلێکی گەرمی توند ڕووی لە وڵاتەکە کرد.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کە کاریگەری لەسەر هەموو وڵات هەیە، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین لەئاودا کە دەبێتە هۆی مردنی ماسییەکان.

مەزەندە دەکرێت ژمارەی ئەو ماسییانەی بەهۆی گەرمی کەشوهەواوە مردوون لە دەوروبەری20 تەندا بن، لەکاتێکدا پلەی گەمی زۆربەی ناوچەکانی ئەرجەنتین گەیشتە نزیکەی 40 پلەی سیلیزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا