باوەڕناکەیت ئەم خانمە داونە چی کارێکی ئەنجامداوە

پۆڵەتیک پرێس

چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەر کە پاڵەوانەکەی کچێکی ئەمریکی داونە، کاتێک کۆمەڵگا بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە باوەڕیان بە تواناکانی نەبوو، ئەم کچە کارە مەحاڵەکانی بەدەستهێنا لەماوەی پێج ساڵدا توانی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی بیسکویت بەرهەمبهێنێت و تائێستا دەسکەوتی گەیشتوەتە 1.2 ملیۆن دۆلار.

کچەکە لەتەمەنی 26 ساڵیدا لە زانکۆی کلێمسۆن لە کارۆلینای باشوور دەرچووە دوای ئەوە چووە بۆ بۆستۆن بەهیوای دۆزینەوەی کار، بەڵام لە هەموو ئەو کارانەی کە بۆی چوو وەڵامەکە ئەوەبوو “تۆ نەگونجاویت”، کۆلێت دیڤیتۆ لەئێستادا تەمەنی 31 ساڵە، لەکاتی لەدایکبوونیدا تووشی نەخۆشیەی بۆماوەی بەناوی داون بووە، لەخێزانێک بووە کە چەندین کاری بازرگانیان کردووە، لەکۆتایدا بڕیاریدا خولیاکانی بگۆڕێت بۆ سەرچاوەی داهات و کاری تایبەتی خۆی.

لەسەرەتادا پڕۆژەکەی قورسی هەبوو، بەڵام دایکی ڕۆزماری ئەلفرێدۆ بڕیاریدا سەرەتاکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکەی فێربکات، لەئێستادا کۆلێت زۆر بەباشی کۆمپانیا تایبەتەکەی بەناوی Collettey‌s Cookies بەڕێوەدەبات و بەرهەمەکانی زۆر بەخێرای دەفرۆشرێن، کۆمپانیاکە لەسەرەتای دەستپێکردنیەوە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2016ەوە تا ئێستا 1.2 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

کۆمپانیاکە 15 کارمەندی هەیە زۆربەیان کەمئەندامییەکیان هەیە، کۆلێت جەختی لەوەکردووە بەمەست ئەوکەسانەی هەڵبژاردوە بۆئەوەی یارمەتیان بدات و بچنە بازاڕی کارکردنەوە، چونکە لە هەستیان تێدەکات و دەزانێت بەهۆی کەمئەندامیەکەیانەوە چەند قورسی دەبینین تا کارێک دەدۆزنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا