سەگێگ 12 ساڵ چاوەڕێی خاوەنەکەی کرد

پۆڵەتیک پرێس

عاشقانی سەگ لە بەرواری 14/6/2021 کە ڕۆژی جیهانی سەگە ئاهەنگ دەگێڕن، سەگ وەک ئاژەڵێک سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ مرۆڤدا، چونکە ناسراوە بەوەی وەفایەکی زۆری هەیە.

بەشێکی زۆری کەسەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئاژەڵەکان دەکەن وەک ئەوەی تاکێکی خێزانەکەیان بێت.

کانیلۆ سەگێگە لە شاری قادسی ئیسپانی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ژیاوە، خاوەنی سەگەگە نەخۆش بوو هەفتەی جارێک سەردانی نەخۆشخانەی دەکرد هەموو جارێک سەگەگە هاوڕێیەتی دەکرد و لە دەرەوەی نەخۆشخانە چاوەروانی دەکرد تا تەواو دەبوو و دەهاتە دەرەوە.

جارێک خاوەنی سەگەگە کتوپڕ هەست بە هیلاکی دەکات وسەردانی نەخۆشخانە دەکات، لەکاتی سەردانی کردنەکەیدا دەمرێت، کانیلۆش بۆ ماوەی 12 ساڵ لە بەردەم نەخۆشخانەکەدا چاوەڕێی خاوەنەکەی دەکات بێتە دەرەوە، لەم کاتەدا دراوسێکانی خواردنیان بە سەگەگە دەدا و ئاگاداریبوون.

ئەمەش نیشانەیەکە بۆ ڕاستگۆیی و وەفای سەگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا