پۆڵەتیک پرێس
شوێنەوارناسان لە هیندستان شوێنەوارێکی دەگمەن و ناوازەیان دۆزیوەتەوە، ئەویش خەنجەرێکی ئاسنە لە تەنیشت ئێسکێکی مرۆڤدا دۆزراوەتەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ.
خەنجەرەکە لەکاتی هەڵکەندنی ژێر زەوی لە ویلایەتی تامیل نادو لە باشووری هیند دۆزراوەتەوە، شوینەوارناسان چەندین پارچەی ئاساری دیکەشیان دۆزیوەتەوە وابیردەکەنەوە بگەڕێتەوە بۆ شارستانی کیلادی.
ئەو خەنجەرە تەنها دانەیە لەو جۆرەی خۆی کە لەو ناوچەیەدا دۆزرابێتەوە، درێژی خەنجەرەکە 40 سانتیمەترە، درێژی دەسکی دارەکەی شەش سانتیمەترە، پانی خەنجەرەکەش پێنج سانتیمەترە.