پۆڵەتیک پرێس
هاوینەهەوارێک لە ماڵدیڤ کامەندێکی “پێپەتی” بە گرێبەستی ساڵێک بۆ کتێب فرۆشتن دەوێت.
ئەم ئۆفەری کارکردنە بۆ بەشێکی زۆری خەڵک سەرنجڕاکێشە، چونکە تێچووی دوورگەکە 365000 دۆلاری ئوسترالیا بۆ هەر شەوێک مانەوە، هاوینەهەواری Soneva Fushi داوای کارمەندێکی چالاکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات بۆئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە بۆماوەی ساڵێک کتێبخانەکەی بەڕێوەببات، مەرجەکەشی ئەوەیە بەردەوام پێپەتی بێت.
بەپێی ماڵپەڕی تایم ئاوت کارمەندی داهاتوو موچەی مانگانەی 750 دۆلار دەبێت لەگەڵ مانەوەی لە ڤێلایەکدا کە بەناوی خۆیەوە دەبێت لەماوەی مانەوەی تێیدا، ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانن، ئەزمونیان لە فرۆشتنی کتێب و ئەدەبی کلاسیک و نوێدا هەبێت، ئەرکی کارمەندەکە بریتییە لە بەڕێوەبردنی کتێبخانە، باشترکردنی ئەزموونی سەردانیکەران و پێدانی وانەی نوسین و زانیاری دەربارەی ئەدەبە جۆراوجۆرەکان، هەروەها بەرپرس دەبێت لە سایتەکانی تایبەت بە کتێبخانە.
ئەمە یەکمجار نییە ئەو هاوینەهەوارە دوای کارمەندێکی لەو شێوەیە بۆ ئەو کارە بەو مەرجانە بکات، لەساڵی 2018 ەوە تائێستا شەش کارمەندی بەو جۆرەی دامەزراندووە، داواکردن لە 13ی ئابەوە دەستپێدەکات و تەنها ئەوانە پەسەنددەکرێن کە بە زمانی ئینگلیزی نوسراون.