پۆڵەتیک پرێس
لەنێو ئاوێکی ڕوون، لمی سپی، دیمەنە جوانەکان و ڕووەکە دەگمەنەکان کە واتلێدەکەن نەتوانیت وەسفیان بکەیت، سانتا کروز دێل ئیسلۆت یەکێکە لە جوانترین دوورگە بچووکەکانی کاریبی، کە دەکەوێتە سان برناردۆ لە کەناری کۆڵۆمبیا.
ژمارەی دانیشتوانی دوورگەی سانتا کروز دێل ئیسلۆت 1247ە و ڕووبەرەکەی کەمترە لە 12000 مەتر دووجا، بەوشێوەیە بێگوومان شوێنێکە کە زۆرترین چڕی دانیشتوانی لەجیهاندا هەیە و چوار جار زیاترە لە مانهاتنی چڕ، یەکێکە لە جوانترین کاناراوەکانی جیهان و چەندین تایبەتمەندی سروشتی و چالاکی وەرزشی هەیە ساڵانە ملیۆنەها گەشتیار دڵخۆش دەکات و سەرنجیان ڕادەکێشێت بۆ سەردانیکردنی جوانترین دوورگەی کەنار دەریا لەجیهاندا.
بەپێی ماڵپەڕی”مای بێست پڵەس”، دوورگەی سانتا کروز دێل ئیسلۆت بە قەرەباڵغترین دوورگەی سەر زەوی ناسراوە و ژمارەیەکەی زۆر لێی نیشتەجێبوون بەهۆی نەبوونی مێشوولە لەناوچەکەدا، 90 ماڵ، دوو دوکان، چێشتخانە و قوتابخانەیەکی هەیە، ژمارەی دانیشتوانەکەی وایلێدەکات چوار هێندەی مانهاتن قەرەباڵغتربێت، هیچ سیستمێکی ئاوەڕۆی نییە، کارەبا بەهۆی مۆلیدەیەکەوە دابین دەکرێت کە ڕۆژانە تەنها پێنج کاتژمێر کاردەکات، ئاوی خواردنەوەشی هەموو سێ هەفتە جارێک لەلایەن کەشتییە دەریاییەکانی کۆڵۆمبیاوە دابین دەکرێت و تەنانەت گۆڕستانیشی نییە مردووەکان لە دوورگەکانی نزیک بەخاک سپێردراون.
ئەفسانەیەکی کۆن دەڵێت دوورگەکە نزیکەی 150 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک ماسیگرەوە دۆزراوەتەوە کە بەدوای ئاوی نوێدا بۆ تۆڕەکانیان دەگەڕان بڕیاریاندا شەو لەوێ بەسەرببەن، بەیانی کاتێک بۆیان دەرکەوت کە ڕووبەڕووی گازی مێشوولە نەبوونەتەوە ڕووداوێک کە لەم ناوچەیەدا بێ هاوتاترە لە دەگمەن بڕیاریاندا هەتاهەتایە بمێننەوە، دانیشتوانی ئەم دوورگەیە لەسەر ماسیگرتن و گەشتیاری دەژین، بەشێکی زۆریشیان لە سەیرانگاکانی دوورگەکانی دەوروبەری کاردەکەن، لەم ناوچەیەدا هیچ تاوانێک نییە و لە پەیوەندییەکی بێوێنە لەگەڵ سروشتدا دەژین.