بەڤیدیۆ..پیاوێک بە لیگۆ شارێک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گەنجێکی چینی نمونەیەکی گەورە لە کۆشکی ئیمپراتۆری مێژووی پەکین دروست دەکات، کە بە شاری قدەغە کراو ناسراوە،یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارە مێژوویییەکانی چین.

گەنجەکە نزیکەی ٧٠٠هەزار پارچە یاری لیگۆی بەکار هێناوە، بۆ دروست کردنی شاری قەدەغەکراو لە ماوەی ٩ مانگدا توانیویەتی دروستی بکات.

بەپێی بڵاو کراوەکان گەنجەکە گرتە ڤیدیەکی بڵاو کردۆتەوە دیزاینی دروست کردنەکەی پێشان دەدات، یەکێکە لە شوێنە مێژووییە بەناوبانگەکانی پەکینی پایتەختی چین.

شاری قەدەغە کراو بە چینی پێی دەوترێت سیگین شینگ، گوزارشت دەکات لە کۆشکی گەورەی ئیمپراتۆری کە لە چەندین بینا پێکهاتووە.

شاری قەدەغەکراو، یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی پەکین، هەموو گەشتیارێک بە گرنگی دەزانێت سەدانی بکات.

بەپێی بڵاو کراوەکان، شاری قەدەغەکراو، لە ساڵی ١٣٦٨ هەتا ساڵی ١٩١١ ژیانی تێدابووە، شوێنی ٢٤ فەرمانڕەوای ئیمپراتۆری چینی بووە، هەروەها بینای گەورەی تیابووە، بۆ بۆنەو یادەکان، لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندەکان.

هەروەها شوێنی خوێندن و پەرستگای تێدایە، بۆ ئەندامانی خێزانی ئیمپراتۆرەکە کە ڕووبەرەکەی ٧٢٠هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا