بە وێنە.. ئاژەڵێکی نوێ لە ئەمازۆن دۆزراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

گۆڤارە زانستیەکان دۆزینەوەی ئاژەڵێکی نوێیان، لە دارستانی ئەمازۆن پشت ڕاست کردەوە، کە پێشتر لە جیهاندا نەبینراوە.

گۆڤارە زانستیەکان، دۆزینەوەی جۆرە بۆقێکی نوێیان پشت ڕاست کردەوە، لە دارستانەکانی ئەمازۆن لە پیرۆ، دوای ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە سروشتیەکانی ئەو شوێنە گەیشت.

صورة

بەپێی سەرچاوەکان، ئەو جۆرە نوێیەی بۆق لە جۆرەکانی کاستۆرسیکا، یەکێکن لەو جۆرانەی کە لە ئەمریکای باشوردا بڵاون، حکومەتی ئەم دۆزینەوەیە بەرز دەنرخێنێت، بە گرنگی دەزانێت کە بۆ یەکەم جار لە ئەمازۆن ئەو جۆرە بۆقە دۆزراوەتەوە.

صورة

گۆڤارەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە، ئەم دۆزینەوەیە لە کاتی لێکۆڵینەوەی زەلکاوەکان بووە دوو هەفتە لەمەوبەر، لە ناوچە دارستان و شاخاویەکانی کۆردیلیراس دی کۆلان، کە یەکێکە لە ناوچەکانی باکوری پیرۆ لەسەر سنوری ئیکوادۆر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا