پۆڵەتیک پرێس
دوو هاوسەر لە بەڕیتانیا دووری 28.968 کیلۆمەتریان بەدەوری جیهاندا گەشت کرد بۆئەوەی ببنە خێراترین دوو هاوسەر بۆ گەشتکردن لەجیهاندا بە پاسکیلێکی دوو کەسی.
ستیڤی و لۆرا گەشتیان لەهەموو جیهاندا بە پاسکیلێکی دوو کەسی کرد و دووری 28.968 کیلۆمەتریان بڕی بەدرێژایی 21 وڵات بۆ کۆتایی هاتن بە گەشتە داستانییەکەیان، بەپێی سی ئێن ئێن ستیڤی و لۆرا ماسی لە یەکی کانوونی یەکەم لە دەروازەی براندنبێرگ لە بەرلین ڕۆیشتن، ئەو شارەی دەستیانکرد بە گەشەتەکەیان لێوەی بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەک لە گینس لەماوەی 180 ڕۆژدا.
هەردوو هاوسەر لە بەڕیتانیاوە داوای بڕوانامەی فەرمی ڕیکۆردی جیهانی گینسیان کرد دوای ئەوەی بوون بە خێراترین پاسکیلسوار بۆ گەشتکردنی جیهان بە پاسکیلێکی دوو کەسی، سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان پاسکیلسوارێکی بەسۆزن، ستیڤی پێشبڕکێکارێکی ماوە دوورەکانە و لوراش خۆی بە پاسکیلسوارێکی ڕۆژانە وەسف دەکات.