دەفرێکی ناوازە لە زیادکراوێکدا دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

دوای کڕینی دەفرێکی بچووک بە ٣٥ دۆلار، دەرکەوت پارچەیەکی دەستکردی ناوازەی چینیە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٥.

پارچەکە بە ڕەنگی شین و سپییە، چەند نەخشێکی تێدایە وەک نەخشی گەڵای دار و گوڵی هەنار، مێژوی دەفرەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی مینگ کە فەرمانڕەوای ئەوکاتەی چین بووە.

پێیدەچێت دەفرەکە بەرامبەر ٥٠٠ هەزار دۆلار بفرۆشرێت لە زیادکراوی سۆسیبیس لە نیۆرۆک مانگی داهاتوو، هەتا ئێستا زیادکراوەکە ناسنامەی خاوەنی دەفرەکەی ئاشکرا نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا