پۆڵەتیک پرێس
دیاردەیەکی هونەری دەگمەن منداڵێکی ئەمریکی تەمەن 10 ساڵ ئاندریا ڤالەنسیا کە لە پۆلی پێنجی سەرەتایی دەخوێنێت، بەهۆی تابلۆکەنایەوە لەلایەن پێشانگای هاوچەرخی چەیسەوە نوێنەرایەتی دەکرێت و کارەکانی لە پێشانگای هونەری مەیامی نمایشکرد و تابلۆکانی بەرامبەر هەزاران دۆلار فرۆشرا، ئەمەش وایکرد هەوادارەکانی نازناوی “بیکاسۆی بچووک”ی پێببەخشن.
بەپێی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تامیز” ڤالەنسیا ژیانی هونەری لە تەمەنی چوار ساڵیەوە دەستپێکرد کاتێک دایک و باوکی تێبینیان کرد چەندین کاتژمێر لە ژووری نانخواردنی خانووەکیان لە سان دیێگۆ بەسەردەبات و سەرقاڵی لاسایکردنەوەی وێنەکێشانێکی هونەرمەند گرافتی دەبوو، دایکی دەڵێت:”کوڕەکەم هونەرمەندە، بەڵام جارێ منداڵە و هەرچەندە بۆتە هونەرمەندە ئەو خوێندکاری پۆلی پێنجەمە و ئەرکی ماڵەوەی هەیە”.
ئەو باسی لەوەشکرد ئەو داهاتە گەورەیەی کوڕەکەی بەرامبەر کارەکانی وەریدەگرێت دەرفەتێکە بۆئەوەی فێری چۆنیەتی بەخشین ببێت، بۆ نموونە بەشێک لە دەستکەوتەکەی کە نزیەکەی 300 هەزار دۆلاربوو بەخشی بە کۆمەڵەی خێرخوازی منداڵان و نەخۆشانی ئایدز، ڕۆژنامەکە جەختی لەوەشکردووە لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڤالەنسیا پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی کە ژمارەیان 35 بوو کردەوە و نرخیان لەنێوان 50 بۆ 125 هەزار دۆلاربوو.