بە ڤیدیۆ..جۆن سینا داوای لێبوردن دەکات لەبەر هەڵەکەی

پۆڵەتیک پرێس

ئەستێرەی زۆرانبازی و ئەکتەری ئەمریکی جۆن سینا، داوای لێبوردن لە چین دەکات، دوای ئەوەی تایوان وەک وڵاتێک دەناسێنێت.

سینا لە میانەی سەردانێکیدا لە مانگی ئایار تایوان وەک وڵات دەناسێنێت، لەکاتی ناساندنی زنجیرە فیلمەکانی جوڵەو خێرایی فاست ئەند فیۆریس، لەگەڵ هەوادارەکانی.

لە کاتێک دا تورەیی خەڵک زیادی کرد بەو هۆیەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان توڕەیی خۆیان دەردەبڕی، سینا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا داوای لێبورردنی کرد، لە ڕێگەی بەرنامەی ویبۆ بە زمانی ماندرین.

سینا لە ڤیدیۆکەدا وتی، من چاوپێکەوتنی زۆرم ئەنجام داوە لە بارەی فیلمی فاست ئەند فیۆریس ٩، لە یەک چاوپێکەوتندا هەڵەم کردووە.

هەروەها وتیشی پێویستە شتێکی گرنگ بڵێم، ئەویش ئەوەیە من چین و خەڵکی چینم زۆر خۆش دەوێت، زۆر ڕێزیان لێ دەگرم، داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو هەڵەیەی ئەنجامم دا.

پەکین، تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، هیچ یەکێک لەو هەوڵە دیبلۆماسیانە قبوڵ ناکات و دژایەتیان دەکات کە ئەیانەوێ ئەو دورگەیە وەک دەوڵەت بناسێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا