بافڵ جەلال تاڵەبانی:گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە ئێلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێكەوتووە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی كوردستان كرد و وتی، بە خۆشحاڵییەوە زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە و هیوادارم هەموومان بە گیانێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێم سازش لەسەر داواكارییەكانمان بكەین. بە گوتارێكی نیشتمانی و وەك یەك تیم بچینە بەغدا لەپێناو داكۆكیكردن و پاراستنی مافە دەستوورییەكانمان.

لەبارەی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عێراق و هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، هەمووان هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەزانن و لەسەرەتاوە بەئاشكرا وتوومانە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانە. هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆكردنەوە و نزیككردنەوەی دەنگە جیاوازەكاندایە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا